​ ئەو خواردنانەی ئەگەری دووگیان بوون زیاتر دەکەن

هەمەرەنگ 29/10/2020

Alternate Text

توێژینەوەیەکی ئەمەریکی ئاشکرایکردووە، ئەو هاوسەرانەی کە خواردنی دەریایی دەخۆن، زووتر منداڵیان دەبێت بەراورد بە هاوسەرەکانی دیکە.

ماڵپەڕی "سکای نیوز" بڵاویکردووەتەوە، لە توێژینەوەکەدا کە داتای ٥٠٠ هاوسەر وەرگیراوە بۆ ماوەی یەك ساڵ لە ئەمەریکا، لەو ماوەیەدا توێژەران داوایانلێکردوون بڕی ئەو خواردنە دەریاییانە بنوسن کە دەیخۆن.

بە کۆتایی هاتنی ساڵەکە ئاشکرابوو، %٩٢ ئەو هاوسەرانەی کە دوو جار لە هەفتەیەكدا خواردنی دەریاییان خواردووە ئەگەری منداڵبوونیان زیاتربووە بەراورد بەوانەی دیکە کە بڕێکی کەمیان لەم خواردنانە خواردووە.

لەوبارەیەوە ئۆدری خاسکینز کە سەرۆکی گروپی توێژەران بوو ئاماژەی بەوە دا، ئەم جۆرە خواردنانە ڕێژەی هۆرمۆن لە جەستەی پیاوان و ژناندا ڕێكدەخەن بە جۆرێك سپێرمی پیاوان باشتردەکات و سووڕی مانگانە ڕێكدەخات.

پزیشکان ڕێنمایی دەدەن بەوەی باشترە لە هەفتەیەکدا دوو جار ماسییە چەورەکان بخورێت وەك سەلەمۆن و ماکاریل و تونە کە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا٣ و لە هەمان کاتدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە کەمدەکەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا