پۆلیسی فەڕه‌نسا ڕایگەیاند، ئەو هێرشبەرەی ئەمڕۆی
شاری نیس کە سێ هاوڵاتی کوشت بە ڕەگەز ئەفغانییە.
رۆژنامه‌ی لو باریزیانی فەڕەنسی بڵاویكرده‌وه،
به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوه‌ندی شاری لیۆن، به دیاریكراوی له ناوچه‌ی ڕۆن پیاوێك كه
چه‌قۆی پێبووە هێرشەکەی پێ ئەنجامداوە له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی فەڕه‌نساوه ده‌ستگیركراوە.
هاوکات
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی فەرەنسا بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ده‌ستگیركراوه‌كه بە رەگەز ئه‌فغانییه، چەقۆیەکی پێبووه كه درێژیه‌كه‌ی ٣٠ سانتیمه‌تر
بووه.
ئەمڕۆ
پێنچشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم، لە نزیک کەنیسەی نۆتەردام لە شاری نیسی فەڕەنسا، لە هێرشێکدا
بە چەقۆ ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و چەند بریندارێکیش هەیە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی لافیگارۆی فەڕەنسی، لە هێرشەکەدا
٢ ئافرەت و پیاوێک گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
ماڵپەڕەکە رونیشی کردەوە، تەرمی یەکێک لە ئافرەتەکان
لە ناو کەنیسەکەدا دۆزراوەتەوە دوای گیان لە دەستدانی و ئافرەتی دووەمیش لەقاوەخانەیەکی
نزیک کەنیسەکە گیانیلەدەستداوە دوای خوێن لێبەربوونێکی زۆر، پیاوەکەش بە هەمان شێوە
بەهۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.