ئەندامێکی
لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە ھەفتەی
داھاتوو لە
کۆبوونەوەى نێوان وەزارەتی پەروەردە و
تەندروستی بڕیار لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە بدرێت کە ئایا بەردەوامبێت یان
ڕابگیرێت.
گوڵستان
باقی سلێمان، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، بە
ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، "وەزارەتی خوێندنی
باڵا شێوازی خوێندنیان بە ئۆنلاینە و تەنیا وەزارەتی پەروەردە ھەردوو قۆناغی یەکەم
و دووەمی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی دەچنە قوتابخانە، لەکاتی کردنەوەی قوتابخانە،
دەشڵێت، ئەگەر دۆخەکە خراپ بوو دەرگای قوتابخانەکان دادەخەن و تا ئەوکات
ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن، لە ئێستاشدا بڕیارە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو بڕیاری لێبدرێت".
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی وتووە، "دوو لیژنە
لە وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی ھەن و تاوتوێی دۆخی ئێستا دەکەن، بڕیار دەدەن کە
پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت یان رابگیرێت".
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، "ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت و ماموستا
مۆڵەتی نەخۆشی وەربگرێت، ئەوکات بۆشایی درووست دەبێت، بۆیە لەو کۆبوونەوەیە
ھەڵسەنگاندن دەکەن و بڕیاری پێویست دەدەن".
سەرباری
ئەوەى حکومەت و بەرێوبەرایەتی پەروەردە داوایانکردووە دەوام بکرێتەوە بەڵام
مامۆستایان ناڕازی ڕایانگەیاند، "مامۆستایان بە بڕیاری ئێوە بایکۆتیان
نەکردووە تا به بڕیاری ئێوە بیشکێنن ."
ئەمەش لە کاتێکدایە ، هەرچەندە بڕیاربوو خوێندنی پۆلەکانی
١٢ی ئامادەیی و ١ و ٢ ی سەرەتای بکرێتەوە بەڵام مامۆستایان لە بەشێکى ناوچەکانی
هەرێم بایکۆتی خوێندنیان کردووە.