لەدوای هێرشەکەى ئەمڕۆی شاری نیس و کوژرانی ٣ کەس
، ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا باری نائاسایی تەواوەتی لە وڵاتەکەدا ڕاگەیاند.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ئێوارەی ئەمڕۆ لە وتارێکیدا باری نائاسایی تەواوەتی لە وڵاتەکەیدا
راگەیاند و وتیشی "ئیسلامیە توندڕهوەکان" هێرشیان کردووەتە سەر وڵاتەکەی.
ماکرۆن
لە وتارەکەیدا ڕاشیگەیاند، هەزاران سەربازی وڵاتەکەی بڵاوەپێدەکات و شوێنە گشتییەکان
و ئاینییەکان لەوانە کەنیسەکان و
قوتابخانەکان دەپارێزن.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم، لە
نزیک کەنیسەی نۆتەردام لە شاری نیسی فەڕەنسا، لە هێرشێکدا بە چەقۆ ٣ کەس گیانیان
لەدەستدا و چەند بریندارێکیش هەیە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی لافیگارۆی فەڕەنسی، لە هێرشەکەدا ٢ ئافرەت و
پیاوێک گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
ماڵپەڕەکە روونیشیکردەوە، تەرمی یەکێک لە ئافرەتەکان لە ناو
کەنیسەکەدا دۆزراوەتەوە دوای گیان لە دەستدانی و ئافرەتی دووەمیش لەقاوەخانەیەکی
نزیک کەنیسەکە گیانیلەدەستداوە دوای خوێن لێبەربوونێکی زۆر، پیاوەکەش بە هەمان
شێوە بەهۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.