جۆ بایدن کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەڵێت لە
داهاتوودا بەشێوەیەکی دیکە مامەڵە لەگەڵ ئەردۆغان دەکەن و پشتگیری ئۆپۆزسیۆن دەکەن
بۆ ئەوەى بتوانن بەسەریدا سەرکەوتووبن.
جۆ بایدن کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەڵێت، ئێمە پێشتر زۆر هەوڵماندا کێشەکانی تورکیا
دیموکراسیانە چارەسەر بکرێت و پشتگیری بەشداری کوردەکانمان کرد لە
پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا بەڵام کارەکان وا دەرنەچوون.
ئاماژە بەوەشدەکات ، "پێویستە بە ڕوونی
ئەوە بڵێین کە ئەردۆغان لە هەڵەدایە و دەبێت باجی هەڵەکانی بدات و ئێمە چەکی پێ
بفرۆشین یان نەفرۆشین دەبێت سیاسەتمان بەرامبەری بەو شێوەیەبێت".
جۆ بایدن ئەوەشی وتووە، دەبێت ئەمریکا
هەوڵدات پەیوەندی زیاتر بە سەرکردە
دیارەکانی تورکیاوە بکات و پشتگیریان بکات بۆ ئەوەى ئەردۆغان شکستبهێنێت لە ڕێگەى
هەڵبژاردنەوە نەوەک کودەتاوە.
کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەشڵێت، لە ئێستادا
ئەردۆغان جەماوەری نەماوە بینیمان لە ئەستەمبوڵ شکستی هێنا و لە ناو حزبەکەی
خۆشیدا جەماوەری نەماوە و نابێت ئێمەش هەروا دەستەوەسان بوەستین.
ئەمەش لە کاتێکدایە وابڕیارە چەند ڕۆژێکى تر
هەڵبژاردنی ئەمریکا ئەنجامبدرێت و بایدن یەکێکە لە کاندیدەکان و لە حاڵەتی
دەرچوونیدا پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا زیاتر ئاڵۆز دەبێت.