سلێمانی.. لە سبەینێوە سزای نەبەستنى ماسک بەسەر شۆفێراندا جێبەجێدەکرێت

کوردستان 29/10/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێوە سزای نەبەستنی ماسک لە سلێمانی بەسەر شۆفێران جێبەجێدەکرێت و بڕەکەشی ٥٠ هەزار دینارە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، کە فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، "له سبەینێ هه‌ینیەوە، سزاى ئەو شۆفێرانە دەدرێت کە سەرنشینیان لەگەڵدایە و ماسکیان نەبەستووە".

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی راشیگەیاندووە، پرۆسەکە لە رێگەی ئامێری (پى دى ئاى)ەوە جێبەجێ دەکرێت و بڕی سزاکەش بریتی دەبێت لە ٥٠ هه‌زار دینار.

بەپێی دوا بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، ئەگەر شۆفێر سەرنشینی لەگەڵدا نەبێت و ماسکی نەبەستبێت، ئەوا سزانادرێت، بەڵام بەپێچەوانە بە بڕی ٥٠ هەزار دینار سزادەدرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا