پەنجەیەکی منداڵەکەت لایەنێکی هەستیاری کەسایەتی دەخاتەڕوو

هەمەرەنگ 29/10/2020

Alternate Text

 شارەزایان لە زانکۆی ڤییەنا ئاشکرایانکردووە، ئەو منداڵانەی پەنجەی تەنیشت پەنجە گەورەیان کورتبێت کە بە پەنجەی (دۆشاومژە یان شایەتومان) ناودەبرێت، ئەوا کەسانێکی خۆپەرستن و ئارەزوو ناکەن شتەکانیان لەگەڵ کەسدا هاوبەشی پێبکەن.

ماڵپەڕی "ڕوسیا تودەی" بڵاویکردووەتەوە، لە توێژینەوەی پێشووتردا زانایان ئاشکرایانکردووە ئەو کەسانەی کە پەنجەی شایەتومانیان لە پەنجەی تەنیشت پەنجە توتە کورتترە لە ماوەی دووگیانیدا بە ڕاددەیەکی زۆر هۆرمۆنی تێستۆسترۆن کاریگەری هەبووە لەسەریان.

بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوە نوێیەکەش ئاشکرابووە ئەم کەسانە ئارەزوو ناکەن شتەکانیان هاوبەشی پێبکەن لەگەڵ منداڵی دیکەدا و خۆپەرستن، و زیاتر ڕەفتاریان توندوتیژە.

زانایان لە زانکۆی ڤییەنا تاقیکردنەوەیەکی زانستییان ئەنجامدا، ٤٥ منداڵ تێیدا هاوبەشیکردبوو کە تەمەنیان لە نێوان ٦-٩ ساڵدا دەبێت و داوایانلێکرا ئەو شتانەی کە پێیانە هاوبەشی بکەن لەگەڵ منداڵەکانی دیکەدا و ئەم ئەنجامانەیان بەراوردکرد بە ڕاددەی کاریگەری هۆرمۆنی تێستۆسترۆن لەسەر منداڵەکان لە ماوەی دووگیانیدا.

بەپێی ئەنجامەکان ڕایانگەیاند، جیاوازییەکی گەورەیان بەدیکردووە لە نێوان ڕێژەی بەرزی و نزمی هۆرمۆنی تێستۆسترۆن لە منداڵدانی دایکدا، بە جۆرێك ئەو منداڵانەی لە سکی دایکیاندا بە ڕاددەیەکی زۆر هۆرمۆنی تێستۆسترۆن کاریگەریی هەبووە لەسەریان بە دەگمەن شتەکانیان هاوبەشی پێدەکەن لەگەڵ منداڵانی دیکەدا و بێتاقەت دەبن ئەگەر کەسێك شتەکانیان ببات.
بۆیە زانایان ئاماژەیان بەوە داوە، ڕێژەی بەرز لە هۆرمۆنی تێستۆسترۆن لە ماوەی دووگیانیدا دەبێتەهۆی دەرکەوتنی خۆپەرستی لە کەسایەتی منداڵدا بەبێ جیاوازی ڕەگەزیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا