سەرۆکى حکومەت بڕیارێكی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نكار و بازرگانان ده‌ركرد

کوردستان 29/10/2020

Alternate Text

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە سزای باجنەدانی خاوه‌نكار و به‌ڵێنده‌ر و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری ئازاد ده‌كه‌ن  خۆش دەبین.

مەسرور بارزانی لە تویته‌ری خۆی ، روونیكردووه‌ته‌وه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی  ڕەوشی خراپی دارایی لە دەرئەنجامەکانی کۆرۆنا، ‌ "پشتگیریی خاوەنکاران، بەڵێندەر و ئەوانەی کاری ئازاد دەکەن دەکەین".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكردووه‌، ئه‌و خاوه‌نكار و به‌ڵێنده‌ر و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری ئازاد ده‌كه‌ن "لە سزای باجنەدان لێیان خۆش دەبین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا