نرخی بەرمیلێک نەوتی
خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٣٧ دۆلار و ٨٠ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی
خاوی ئەمريکيش بە ٣٦ دۆلار و ٢٢ سەنت دەفرۆشرێت.
بەرزبوونەوەى
نرخى نەوت پەیوەندى بە رەوشى ئەمنى وڵاتانى بەرهەمهێن و پەیوەندییە سیاسییەکانى نێوان
وڵاتانى زلهێز و بەرهەمهێنى نەوتەوە هەیە، لە لایەکى دیکەشەوە بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى
کۆرۆناوە بە زۆربەى وڵاتانى جیهاندا و کەمبوونەوەى چالاکییە پیشەسازییەکان نرخى نەوت
بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە.