شازادەى سعودیە لەلایەن دادگاى واشنتۆنەوە داوادەکرێت

جیهان 30/10/2020

Alternate Text

دادگاى ناوەندى واشنتۆن فەرمانێکى بۆ ئامادەبوونى محەممەد بن سەلمان شازادەى سعودیە لەبەردەم دادگا دەرکرد، ئەوەش بە تۆمەتى هەوڵدان بۆ کوشتنى سەعد جەبرى.

 بە تۆمەتى هەوڵدان بۆ کوشتنى دکتۆر سەعد جەبرى کە بەرپرسێکى ئەمنى هەڵهاتووى سعودیەیە، دادگاى واشنتۆن فەرمانیدا بە ئامادەبوونى محەممەد بن سەلمان یاخود نوێنەرێکى لەبەردەم دادگادا، ئەوەش لەسەر سکاڵاى راوێژکار و بەرپرسى دەزگاى هەواڵگرى پێشووى  سعودیەیە کە داواى لەسەر بن سەلمان تۆمارکردووە.

لەبارەى هەواڵى دادگاییکردنەکەى بن سەلمانەوە ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو شازادەیە چەندجارێک هەوڵى تیرۆرکردنى سەعد جەبرى هەڵهاتووى  وڵاتەکەى داوە و خەڵکى ناردووەتە ئەمریکا و کەنەدا بۆ ئەوەى جەبرى بکوژن، ئەوەش خراووەتەڕوو، گەورە بەرپرسانى ئەمریکاش زانیارییان لەبارەى وردەکارى ئەو هەوڵانەى بن سەلمانەوە بەدەست گەیشتووە.

سەعد جەبرى پلەى لیواى لە هێزى ئەمنى سعودیە هەبووە و ماوەى ٦ ساڵ راوێژکارى تایبەتى محەممەد بن سەلمان شازادەى سعودیە بووە بۆکاروبارى ئەمنى و دواتر لە ساڵى ٢٠١٧دا بەرە و ئەمریکا هەڵهات و چەند دۆسییەکى ئەمنى وڵاتەکەشى لەگەڵ خۆى برد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا