سبەى سەرۆکوەزیرانى میسر سەردانى بەغدا دەکات

عێراق 30/10/2020

Alternate Text

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیارە سبەى مستەفا مەدبولى سەرۆکوەزیرانى میسر بەسەردانێکى فەرمى بگاتە بەغداى پایتەخت و لەگەڵ مستەفا کازمى کۆببێتەوە.

 بە پێى هەواڵێکى وەزارەتى هاریکارى نێودەوڵەتى حکومەتى میسر، سبەى شەممە مستەفا مەدبولى سەرۆکوەزیرانى کۆمارى میسر و ژمارەیەک لە وەزیرەکانى کابینەى حکومەتەکەى سەردانى بەغدا دەکەن و لەگەڵ مستەفا کازمى سەرکوەزیرانى عێراق کۆدەبنەوە و باس لە پەیوەندییکانى نێوان هەردوو وڵات دەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، مەدبولى بەیاوەرى عەلا جبورى وەزیرى بازرگانى و رانیا مەشات وەزیرى هاریکارى میسر سەردانى بەغدا دەکات و چەند تەوەرێکى سیاسى و بازرگانى نێوان قاهیرە و بەغدا لەگەڵ کازمى تاوتوێدەکەن.

سەدانەکەى سەرۆکوەزیرانى میسر لەکاتێکدایە، لە ساڵى ٢٠٠٣ و لە دواى روخانى رژێمى پێشووى عێراقەوە ئەوە یەکەمجارە لەسەرئاستى سەرۆکوەزیران حکومەتى میسر سەردانى عێراق بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا