لە روسیا کێشانى نێرگەلە قەدەغەکرا

جیهان 30/10/2020

Alternate Text

لە بەروارى ئەمڕۆ هەینییەوە هەرکەسێک بە ئاشکرا و لە شوێنە گشتییەکانى روسیا نێرگەلە بکێشێت بە بڕى ٥٠٠ بۆ ١٥٠٠ روبلەى روسى غەرامە دەکرێت.

 ئاژانسى هەواڵى روسیاتودەى بڵاویکردەوە، بە پێى هەموارکردنەوەى یاساى پاراستنى تەندروستى گشتى لە پەرلەمانى روسیا، پێویستە حکومەت رێگە بە کێشانى نێرگەلە لە شوێنە گشتیەکاندا نەدات و ئەوانەى سەرپێچى ئەو بڕگە یاساییە دەکەن غەرامە بکرێن.

ئاژانسەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، لە بەروارى ئەمڕۆ هەینییەوە ئەو یاسایە جێبەجێدەکرێت و هەرکەسێک لە کافتریا و رێستورانت و شوێنەگشتییەکان بەئاشکرا نێرگەلە بکێشێت بە بڕى ٥٠٠ بۆ ١٥٠٠ روبلەى روسى کە دەکاتە نزیکەى ٢٠ دۆلار غەرامە دەکرێت و خاوەنى شوێنەکەش بە بڕى ٥٠٠ دۆلار غەرامە دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا