سەرۆکى هەرێم: لەم کاتە سەختەدا هاوسۆز و هاوخەمی حکومەت و گەلى فەڕەنسام

کوردستان 30/10/2020

Alternate Text

لە تویتێکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشە "تیرۆریستییەکەی" فەرەنسا دەکەن و هاوخەمیی خۆیشی بۆ خێزانی قوربانیان و خەڵک و حکومەتی فەڕەنسا دەربڕی.

  ئەمڕۆ هەینى لە تویتەرى خۆى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند،  لەبارەى هێرشەکەی رۆژی رابردوو لە کەنیسەی نۆتردام لە شاری نیس، هاوسۆز و هاوخەمی خۆى بۆ قوربانیان و گەل و حکومەتی فەڕەنسا دەردەبڕێت.

سەرۆکى هەرێم نوسیویەتى، "سەرکۆنەی ئەو کارە تیرۆریستییە دەکەم کە لە شاری نیس لە فەڕەنسا ژمارەیەک هاووڵاتی کردە ئامانج و بوونە قوربانی".

لەبارەی دۆخى ئەمنى فەڕەنساوە ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە رایگەیاند "ئێمە لە جەنگی دژ بە دوژمنداین لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات"، پێشبینیی ئەوەشیکردووە هێرشی دیکە بۆسەر خاکی وڵاتەکەیان ئەنجامبدرێت.

 ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ لە شاری نیسی فەرەنسا، لە هێرشێکدا کە بە چەقۆ کرایە سەر کۆمەڵێک کەس لەنێو کەنیسەی نۆتردام، سێ کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا