وێنە.. بومەلەرزەیەک ئیزمیرى تورکیاى هەژاند

جیهان 30/10/2020

Alternate Text

بومەلەرزەیەک بە گوڕى ٦.٦ بە پێوەرى رێختەر شارى ئیزمیرى لە رۆژئاواى تورکیا هەژاند و زەرەر و زیانێکى زۆرى بەبینا و باڵەخانەکانى ئەو شارە گەیاند.

 سەنتەرى کارەساتە لەناکاوەکانى تورکیا "ئافاد" لە بەیانامەیەکدا رایگەیاند، چەقى بومەلەرزەکە لەناو دەریاى ئیجە و بەدوورى ١٧ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانى ئیزمیر بە قوڵاى ١٦ کیلۆمەتر لە ژێر زەوییەوە روویداوە.

لەبارەى زیانەکانى بومەلەرزەکەشەوە تونج سویا سەرۆکى شارەوانى ئیزمیر رایگەیاند، زیانێکى ماددى زۆر بە شارەکە گەیشتووە و نزیکەى ٢٠ باڵەخانە رووخاون.

دواى روودانى بومەلەرزەکەش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا رایگەیاند، حکومەت بە هەموو توانا داراییەکانییەوە پاڵپشتى هاوڵاتیانى زیانلێکەوتووە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە هەنگاوەکانى بەدەمەچوونى هاوڵاتیان کردووە، ئەردۆغان دەشڵێت، "سوپاسى خوا ئەکەین کە هەموو هاوڵاتییەکانمان سەلامەتبوون لە بومەلەرزەکە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا