گردبوونەوە جەماوەرییەکانى ترەمپ ئامارى توشبووانى کۆرۆناى لە ئەمریکا بەرزکردووەتەوە

دۆسیە 30/10/2020

Alternate Text

بە پێى بەدواداچونێکى تۆڕى هەواڵى CNN کە لە ١٧ شوێنى کۆبوونەوەکانى بانگەشەى ترەمپ ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ئامارى تووشبوون بە کۆرۆنا لەو شوێنانە بەڕێژەیەکى بەرچاو و خێرا زیادیانکردووە.

 تۆڕى هەواڵى CNN ئامارەکانى تووشبوونى لەو ویلایاتەنە وەرگرتووە کە گردبوونەوەى بەرفراوانى بانگەشەکانى ترەمپى تێدا بەڕێوەچووە و بەراوردى کردووە بەو ویلایەت و شوێنانەى دیکەى ئەمریکا کە لەوجۆرە گردبوونەوانەى تێدا نەکراوە، دەرکەوتووە لەماوەى نێوان ١٧ بۆ ٢٦ ى ئەم مانگەدا لەو شوێنانەى ترەمپ کۆبوونەوەى بەرفراوانى تێدا کردووە نزیکەى ١٠٠ هەزار توشبوونى زیاتریان لە شوێنەکانى دیکە تێدا تۆمارکراوە.

راپۆرتەکەى سى ئێن ئێن ئاماژەى بەوەشکردووە، ترەمپ لە ١٢ى ئەم مانگەدا لە نیڤادا کۆبونەوەیەکى فراوانى بە دەنگدەرانى خۆى کردووە و دواى نزیکەى چوار هەفتە لەو کۆبونەوەیە رێژەى توشبوون لەوشارە بە نزیکەى%٢٥ زیادیکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ٣ى تشرینى دووەمى ئەمساڵ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا بەڕێوەبچێت و هەر یەکە لە جۆبایدن لە دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئێستاى ئەو وڵاتە لە کۆمارییەکان کاندیدن بۆ پۆستى سەرۆکایەتى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کوردستان 35 خولەک پێش ئێستا

کچە ئەسپسوارێکی بەتوانا

ڤیدیۆ 41 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا