لەکاتێکدا بڕیارە سبەى سەرۆکوەزیرانى میسر سەردانى بەغدا بکات، ئەمڕۆ
حکومەتى ئەو وڵاتە فڕۆکەیەکى گەورەى بارهەڵگرى بە پێداویستییە پزیشکییەکانەوەى
ڕەوانەى عێراق کرد.
ئوسامه مه‌هدی غانم، له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ
بارهه‌ڵگرێكی گه‌وره‌ی پێداویستی پزیشكی میسر گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
به‌غدا، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی پشت به‌ستنه به په‌یوه‌ندییه‌كانی قاهیرە و
بەغدا، بۆ كاراكردنی بنه‌مای هاوكاری دوو لایه‌نه‌ی هه‌ردوو وڵات بۆ
روبەڕوبوونەوەى ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئوسامه مه‌هدی غانم باسی له‌وه‌شكرد، كۆماری میسری عه‌ره‌بی هه‌میشه
چالاكه له‌دابینكردنی پشتیوانی و هاوكاری بۆ هه‌مو وڵاتانی براو دۆست بە گشتى و
بەتایبەتیش عێراق.
هاوکات، بە پێى هەواڵێکى وەزارەتى هاریکارى نێودەوڵەتى حکومەتى میسر، سبەى
شەممە مستەفا مەدبولى سەرۆکوەزیرانى کۆمارى میسر و ژمارەیەک لە وەزیرەکانى کابینەى
حکومەتەکەى سەردانى بەغدا دەکەن و لەگەڵ مستەفا کازمى سەرکوەزیرانى عێراق کۆدەبنەوە
و باس لە پەیوەندییکانى نێوان هەردوو وڵات دەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، مەدبولى بەیاوەرى عەلا جبورى وەزیرى بازرگانى و رانیا مەشات
وەزیرى هاریکارى میسر سەردانى بەغدا دەکات و چەند تەوەرێکى سیاسى و بازرگانى نێوان
قاهیرە و بەغدا لەگەڵ کازمى تاوتوێدەکەن.
سەدانەکەى سەرۆکوەزیرانى میسر لەکاتێکدایە، لە ساڵى ٢٠٠٣ و لە دواى روخانى
رژێمى پێشووى عێراقەوە ئەوە یەکەمجارە لەسەرئاستى سەرۆکوەزیران حکومەتى میسر سەردانى
عێراق بکات.