لەگەڵ بیستنى وشەى زیندان، ئەندێشە بۆلاى شوێنێکى ناخۆش و دڵتەنگ و
نەخوازراو دەڕوات، بەڵام ژمارەیەک زیندان لە جیهاندا هەن، کە رەنگە بە بینینیان
وابزانیت هۆتێل و شوێنى گەشتیارى گرانبەهان.
زیندانى Bastoy، دەکەوێتە دورگەی باستۆی لە ئۆسلۆفجۆرد
لە نەرویج، ئەم زیندانە تەنها ١٠٠ زیندانی لە خۆ دەگرێت و شوێنی یاری تێنس و ئەسپسواری
و راوە ماسی تێدایە، و ژمارەیەکی زۆر کەم سەرباز و چاودێریان بەسەرەوەیە.
زیندانى HMP Addiewell، هەفتانە ٤٠ کاتژمێر کات بە زیندانییەکان
دەدرێت بۆ ئەوەی کار لەسەر بەهرەکانیان بکەن، و یارمەتی زیندانییەکان دەدرێت کە لە
داهاتوودا بە ئاسانی تێکەڵی خەڵک و شارستانی ببنەوە، زیندانەکە لە سکۆتلەندایە و جێگەی
٧٠٠ زیندانی دەبێتەوە.
Otago Corrections Facility: ئەم زیندانە دەکەوێتە وڵاتی نیوزلەنداوە
و ژووری زیندانییەکان هێندەی ژووری ئوتێلێکی چوارئەستێرەیە و دیزاینێکی جوانی بۆکراوە،
زیندانیان فێری جوتیاری و چێشت لێنان و چەند
شتێکی تر دەکرێن.
Justice Center Leoben: ئەم زیندانە لە ئوستورالیایە
و تایبەتە بەو زیندانییانەی کە تاوانی توندوتیژییان ئەنجام نەداوە، هەر زیندانییەک
ژورێکی تەواوی بە تەوالێت و چێشتخانەوە پیدەدرێت، لەگەڵ بوونی هۆڵێکی وەرزشکردن بە
تەواوی کەلوپەلە وەرزشییەکانەوە، لەگەڵ چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە.
Aranjuez
Prison: ئەم
زیندانە لە ئیسپانیایە، و زیاتر تایبەتە بە خێزانەکان و تەواوی پێداویستی و کەلوپەلەکانی
بەخێو کردنی منداڵی تێدایە.