لەبارەى هێرشکردنە سەر بۆرییە نەوتەکانی حکومەتى هەرێم راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە

کوردستان 30/10/2020

Alternate Text

لە راگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینى بڵاویکردەوە، حکومەتى هەرێمى کوردستان سەرکۆنەى بەئامانجگرتنى بۆرییە نەوتەکانى هەرێم دەکات.

 دەقى راگەیەنراوى حکومەتى هەرێم..
راگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی کردەوەی تێرۆریستیی بە ئامانجگرتنی بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرکۆنە دەکات.
 رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کردەوە تێرۆریستییە شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.
حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت ودەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت.
لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/10/30

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا