فەڕەنسا پەیامى ئاشتى ئاڕاستەى جیهانى ئیسلامى کرد

جیهان 30/10/2020

Alternate Text

وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا لە پەیامێکیدا بۆ جیهانى ئیسلامى رایگەیاند، "ئاین و سەقافەتى ئیسلامى بەشێکە لە مێژوى فەڕەنسا و ئەوروپا و رێزى دەگرین".

 ئاژانسى هەواڵى روسیاتودەى بڵاویکردەوە، جان ئیڤ لۆدریان وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا لەمیانەى گفتوگۆى بودجەى وەزارەتەکەیدا لەرێگەى میدیا نێوخۆییەکانەوە پەیامى ئاشتى ئاڕاستەى جیهانى ئیسلامى کرد و جەختیکردەوە، فەڕەنسا وڵاتى لێبوردەیی یە و شوێنى رەتکردنەوە و بەسوکزانینى یەکتر نییە، دەشڵێت، ئاین و سەقافەتى ئیسلامى بەشێکە لە مێژوى فەڕەنسا و ئەوروپا و رێزیشى لێدەگرن.

وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا داواشیکرد، گوێ بۆ ئەو دەنگانە نەگیرێت کە هەوڵى زیادکردنى ئاڵۆزییەکان دەدەن و نابێت رێگە بەو کەمینەیە بدرێت کە دەیانەوێت ڕەوشەکە خراپتر بکەن، وتیشى موسوڵمانان بەشێکن لە کۆمەڵگاى فەڕەنسا و ئەوان رێزیان دەگرن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى چەند رۆژێکە لە وڵاتانى عەرەبى و ئیسلامى هەڵمەتێکى بەگژاچوونەوەى لێدوانەکانى سەرۆکى فەرەنسا سەبارەت بە سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان دەستیپێکردووە، لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستانیش، ٢٨ى ئەم مانگە شاندێکى پەرلەمانى کوردستان بەسەرۆکایەتى هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان سەردانى کونسوڵخانەى فەڕەنسایان لە هەولێرکرد و پشتیوانى خۆیان بۆ فەڕەنسا نیشاندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا