کێشەیەکی دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستدەبێت

ئابوری 31/10/2020

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر چاککردنەوەی بۆرییە نەوتە تەقێندراوکەی هەرێم مانگێکیشی بوێت، ٢٣٠ ملیار داھاتی وەزارەتی دارایی بۆ مووچە کەمدەبێتەوە.

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پێموایە بە چەند رۆژێک بۆرییەکە چاکدەبێتەوە، بەڵام ئەگەر مانگێکیش بخایەنێت نزیکەی ٢٣٠ ملیار داھاتی وەزارەتی دارایی بۆ مووچە کەمدەبێتەوە.  

روونیشیکردووەتەوە، ئەو داھاتەی موچەی مانگی ٣ی ٢٠٢٠ پێدرا، بڕی٢٧٠ ملیار لە نەوت بوو،  کە ٪٣٠  کۆی مووچە دەکات، بەڵام ئێستا کەمی کردووە بۆ ٢٥٪‏، مافی بەشێک لە کۆمپانیاکان نادرێت و داواکراوە دوایبخەن، ئەگەرنا ئەم رێژەیە کەمدەکات بۆ نزیکەی ١٨٪‏.

جەختیلەوەشکردووەتەوە،  ئەگەر پارەی سەرجەم کۆمپانیاکان بدرێت، لە داھاتی نەوت تەنیا ١٨٪‏ مووچە دەدرێت.

 رۆژی چوارشەممە ٢٨ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تەقێندرایەوە و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا