وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، داهاتەکانی حکومەت لە
سەرجەم سەرچاوەکانەوە بەشی دابەشکردنی مووچە ناکەن و پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی
موچە لەبەردەستدا نییە.
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند،سەرچاوەی
داهاتەکانی عێراق لە خاڵە سنوریەکان و نەوت بەشی پێویست لە بودجە دابین ناکات بۆ
دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە مانگی تشرینی یەکەمدا.
وەزارەتی دارایی عێراقی جەختیلەوەکردەوە، بەهۆی پابەندبوون بە بڕیارەکانی ئۆپیک و کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنان
بە ٥٠٪، وایکردووە کە حکومەت نەتوانێت بودجەی پێویست تەرخان بکات بۆ
دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەم.
لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دارایی رونیکردەوە، چەند
چارەسەرێکیان لەبەردەستدایە و نزیکترینیان بۆ مووچەی ئەم چەند مانگەی لە ساڵی ٢٠٢٠
دا ماوە لە رێگەی قەزری ماوە کورت دەبێت تا دەستپێکی ساڵی نوێ.
ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، قەرزەکانی سەر عێراق بچوکە بە بەراورد
بە ئابورییە گەورەکەی و لە ١٢ مانگی رابردوودا بە هۆی قەیرانە یەک لە دوای
یەکەکان قەرزەکانیش زۆرتربوون کە یەکێک لە هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرنابوو.