به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یانه‌وه و نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر مادده‌ی جوانكاری خانماندا گرت.
ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، : به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یانه‌وه و نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له (٢٠٠) پارچه مه‌وادی جوانكاری خانماندا له كۆگاكانی فرۆشتنی جوانكاری له بازاڕی كاسۆمۆڵ-ی شاری سلێمانی گرتووه.
روونیشیکردووەتەوە، به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌و جوانكاریانه پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كه‌یان مادده كیمیاییه‌كانه، بۆیه له‌كاتی به‌سه‌رچونیدا مادده‌كانی ده‌گۆڕیت بۆ پێكهاته‌ی زیان به‌خش و زیان به پێست و ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ره‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.