ئەمڕۆ لە ئاکامی تەقینەوەی بۆرییەکی گواستنەوەی گازی
سروشتی لە پارێزگای موسەننا لە نزیک هێزەکانی حەشدی شەعبی، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و بە دەیان کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تشرینی یەکەم، لە پارێزگای موسەننا لە
نزیک بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبی، بۆریەکی گواستنەوەی گازی سروشتی تەقییەوە و دوو
منداڵ گیانیان لەدەستدا و بە دەیان کەسی
دیکە برینداربوون.
بە گوێرەی شایەتحاڵەکان کە دانیشتوی ناوچەکەن، فڕۆکەیەک لە تەقاندنەوەی
بۆریەکە بەرپرسیارە.
لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگاری موسەننا رایگەیاند، بۆ لێکۆڵینەوە
لە رووداوەکە لیژنەیەکی لێکۆڵەرەوە پێکهاتووە و دەست بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە
کراوە.
راگەیاندی هێزی ئەمنی ناوچەکەش روونیکردەوە، لە ناو
بریندارەکاندا نۆ چەکداری حەشد بریندار بوون، بریندارەکانی دیکەش سەرجەمیان هاوڵاتی سڤیل بوون.