مەسرور بارزانی: نەجمەدین کەریم جێدەستی لە قوڵكردنەوەی پێكەوە ژیانی نیوان پێكهاتەكان لەكەركوك دیاربووە

کوردستان 31/10/2020

Alternate Text

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، د.نەجمەدین لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولەوە وەک پێشمەرگەیەک و سەرکردەیەکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و دواتریش لە دەرەوەی وڵات، رۆڵێكى گرنگیی لە خه‌باتى رزگاریخوازى گه‌لى كوردستان و ناساندنی پرسی کورد لە نێوەندە دیپلوماسیی و ئەکادیمییە جیهانییەکاندا هەبوو.

ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بروسکەیەکی ماتەمینی ئاراستەی بنەماڵەی نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

 

به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه‌، هه‌واڵى كۆچى دوایى کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری دیار و بە هەڵوێستی کوردستان (دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم)م پێگەیشت. د.نەجمەدین لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولەوە وەک پێشمەرگەیەک و سەرکردەیەکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و دواتریش لە دەرەوەی وڵات، رۆڵێكى گرنگیی لە خه‌باتى رزگاریخوازى گه‌لى كوردستان و ناساندنی پرسی کورد لە نێوەندە دیپلوماسیی و ئەکادیمییە جیهانییەکاندا هەبوو. لە دواى ئازادکردنی عێراقیش لە رژێمی دیکتاتۆریی ، وەک پارێزگاری کەرکووک، جێدەستی لە قووڵكردنه‌وه‌ى گیانى بەیەکەوه‌ژیانى ئاشتییانەی نێوان پێكهاته‌ جیاوازه‌كان و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان دیار بوو.  پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى خۆم له‌ بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌ى و خه‌ڵكى كوردستان و بەتایبەتی شاری کەرکووک ده‌كه‌م و هاوبه‌شى خه‌میانم، خواى مه‌زن گیانى به‌ به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت.
مه‌سرور بارزانى
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
2020/10/31

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا