کاتی پێکدادانی نێوان زەوی و نەیزەکە وێرانکەرەکە ئاشکراکرا

هەمەرەنگ 31/10/2020

Alternate Text

توێژینەوە نوێیەکان ئاشکرایانکردووە ئەگەرێکی بچوک هەیە لە ساڵی ٢٠٦٨ دا نەیزەکێک بەر زەوی بکەوێت.

بە گوێرەی هەواڵێک کە رۆژنامەی نیوزویک-ی ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە، لە ساڵی ٢٠٦٨ دا ئەگەرێکی بچوک هەیە نەیزەکێکی گەورە خۆی بدات بەزەویدا.

نەیزەکەکە ناونراوە بە ئەبوفیس کە لە دوای خواوەندێکی میسری کۆن ناونراوە، کە خواوەندی وێرانی بووە.

زانایان بۆ یەکەمجار نەیزەکەکەیان لە ساڵی ٢٠٠٤ دا دۆزیەوە و لەو کاتەوە لە نزیکەوە چاودێری دەکەن، لەم چەند ساڵەدا  زاناکان چەند جارێک پێشبینی ئەوەیان کرد بە رێژەیەکی زۆر لە زەوی نزیک بێتەوە، بەڵام لە توێژینەوە نوێیەکاندا بۆیان ئاشکرا بووە کە لە چەند ساڵی داهاتوودا زۆر نزیک دەبێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا زانایان ئاشکرایان کرد کە لە مانگی  نیسانی ساڵی ٢٠٢٩ دا هێندە نزیکدەبێتەوە کە بە ئاسانی بە چاو ببینرێت.

بەڵام لە توێژینەوەیەکدا کە لە سەرەتای ئەمساڵدا کراوە، دەرکەوتووە کە ساڵانە بە رێژەی ١٦٧ مەتر نەیزەکەکە لە زەوی نزیک دەبێتەوە، ئەمەش وا دەکات لە ساڵی ٢٠٦٨ دا خۆی بە زەویدا بکێشێت.

 درێژی نەیزەکەکە ٣٣٥ مەتر زیاترە و لە ئەگەری بەرکەوتنی لەگەڵ زەویدا دەبێتە کارەسات و وێرانکاریەکەی زۆر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا