ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی تویتەردا بە زمانی کوردی تویتێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تشرینی یەکەم مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی
عێراق، بە زمانی تویتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هەڵبژاردنی ئازاد و بێگەرد وادەی گۆڕانکاری
داهاتووە کە گەنجانمان بە سنگی بەرز
دەستیان پێکرد.
لە تویتەکەدا مستەفا کازمی ئاشکراشی کرد، گەنجەكانمان لە گۆڕەپانی تەحریر بەدرێژایی ساڵێك جوانترین نمونەی نیشتمانپەروەرییان
پیشاندا، ئەمڕۆش بە كردنەوەی گۆڕەپانەكە بۆ هاتوچۆ و ئاساییكردنەوەی ژیان،
نیشتماندۆستی خۆیان جەختیان لێكردەوە.
ئەم وتانەی مستەفا کازمی لەدوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ شەقامەکانی سەر گۆڕەپانی تەحریر بەتەواوی کرانەوە.