ئەمڕۆ میدیا بەریتانییەکان کۆچی دوایی شۆن کۆنری، ئەکتەری ناسراو بە جەیمس بۆند-یان بڵاوکردەوە.
شۆن کۆنری ناسراو بە جەیمس بۆند، لە ساڵی ١٩٣٠ لە
بەڕیتانیا لەدایک بووە و ئەمڕۆ لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایکرد.
یەکێک لە شاکارەکانی شۆن کۆنری رۆڵگێرانی بوو لە فیلمی 007 دا کە رۆڵی جەیمس بۆندی دەبینی و هەوادارێکی زۆری هەبوو لە جیهاندا.
شۆن کۆنری یەکەم ئەکتەر بوو لە بینینی رۆڵی جەیمس بۆنددا ،
کە بە دوای خۆیدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەکتەری دیکە رۆڵی کارەکتەرەکەیان بینی و چەند
بە شێکی دیکە لە فیلمەکە بەرهەمهات لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا.
بە گوێرەی میدیا بەریتانی و جیهانییەکان هێشتا هۆکاری مردنی ئەکتەرەکە
ئاشکرا نەکراوە.