پلاسخارت: لەخۆپیشاندانەکاندا هێزە ئەمنییەکانى عێراق رۆڵێکی پیشەیی و مرۆڤانەیان هەبوو

عێراق 31/10/2020

Alternate Text

نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، رۆڵی هێزەکانی عێراق لەمامەڵەکردن لەگەڵ خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی هەفتەی رابردوو بەرزدەنرخێنن و ئەو هێزانە رۆڵێکی پیشەیی و مرۆڤانەیان هەبووە و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەیان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا کردووە.

 ئەمڕۆ شەممە ٣١ى تشرینى یەکەم، جینین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانەى کۆبونەوەى لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقدا رایگەیاند، مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ ناڕەزاییەکانی هەفتەی رابردووی شارەکانی عێراق، رۆڵێکی  پیشەیی و مرۆڤانە بووە، ئەوەش گۆڕانکارییەکی بەرچاوە بەراورد بە مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکانی تشرینی ساڵی رابردوودا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٥ى ئەم مانگە بۆ یادکردنەوەی  رووداوەکانی تشرینى ساڵى رابردوو، لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە گردبونەوە بەڕێوەچوو، بەوتەی فەرماندەى هێزەکانى ئۆپراسیۆنى بەغدا، نارنجۆکێک کە دروستکراوی ناوخۆیی بووە لەناو خۆپیشاندەرانەوە ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکان کراوە،  بەوهۆیەوە ١٥ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران برینداربون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا