کەمێک پێش ئێستا شاعیر
و نوسەرى رۆژهەڵاتى کوردستان جەلالى مەلەکشا لە شارى سنە کۆچى دوایى کرد.
جەلالی مەلەکشا شاعێرێکی
بەناوبانگی کوردە، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی مەلەکشا
سەر بە شاری سنە لە دایکبووە و ھەر لەو شارە خوێندوویەتی و پەروەردە کراوە، مامۆستا
جهلال مهلهکشا، لە سەرەتاوە بە فارسی شیعر و پەخشان و چیرۆکی نوسیوە و بەهۆى بەپێزی
لە نووسینەکانیدا بە بێ ئەوەی کتێبی چاپکراوی هەبێ، دەبێتە ئەندامی"کانوونی
نووسەرانی ئێران".
پاش ساڵی ١٩٧٩ دەست
بەنوسینى شیعرى کوردى دەکات و سەرکەوتنێکی بەرچاو لەو بوارەدا تۆمار دەکات، بۆ ماوەی ١٥ ساڵ وەکو نووسەر و رۆژنامەوان دەبێتە ئەندامی
گۆڤاری سروە و پەرە بە زمان و ئەدەبی کوردی دەدات.
بەرهەمە شیعرییەکانی جەلالی
مەلەکشا تا ئێستا بۆ زمانەکانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی و سویدی وەرگێڕدراون.
مەلەکشا شەوى ٣١ى
تشرینى یەکەمى ٢٠٢٠ لە شارى سنەى رۆژهەڵاتى کوردستان کۆچى دوایى کرد.