چەند رێککەوتنێک لە نێوان عێراق و میسردا واژۆکران

عێراق 31/10/2020

Alternate Text

پاش گەیشتنى مستەفا مەدبولى سەرۆکوەزیرانى میسر بۆ بەغدا، لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەى سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی شاندی هەردوو حكومەتی عێراق و میسریان كرد و چەند ڕێككەوتنێك لەنێوانیاندا واژوو كران.

 ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تشرینی یەكەم، لە راگەیەنراوێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، هەریەکە لە مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق و مستەفا مەدبولى سەرۆکوەزیرانى میسر کۆبونەتەوە و لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا، كازمی ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و میسر كردووە و وتوویەتی، "عێراق خواستی هەیە پەرەی زیاتر بە پەیوەندیی ستراتجیی لەگەڵ میسر بدات، سوپاسی میسر دەكەین كە لە شەڕی دژى داعشدا پاڵپشتیی عێراقی كردووە".

هاوکات هەریەکە لە کازمى و مەدبولى جەختیان لە بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى نیوان قاهیرە و بەغدا کردوەتەوە و ژمارەیەك ڕێككەوتننامەشیان لە بوارەكانی گواستنەوە، تەندروستیی، وزە، كارەبا، فێركردن و ڕۆشنبیری لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژوو کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە ٣١ى تشرینى یەکەم، مستەفا مەدبولى سەرۆکوەزیرانى میسر بەیاوەرى عەلا جبورى وەزیرى بازرگانى و رانیا مەشات وەزیرى هاریکارى میسر سەردانى بەغدایان کرد و چەند تەوەرێکى سیاسى و بازرگانى نێوان قاهیرە و بەغدا لەگەڵ کازمى تاوتوێکران.
سەردانەکەى سەرۆکوەزیرانى میسر لەکاتێکدایە، لە ساڵى ٢٠٠٣ و لە دواى روخانى رژێمى پێشووى عێراقەوە ئەوە یەکەمجارە لەسەرئاستى سەرۆکوەزیران حکومەتى میسر سەردانى عێراق بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا