لە نوێترین لیدوانیدا عه‌لی
باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ره‌خنه له‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه ده‌گرێت كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان
له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه و دەڵێت "هەموو ئەو وڵات و دەستەڵاتانەی
عەرەب كە پێشبڕكێ دەكەن لەسەر خۆ بەدەستەوە دانیان بە قەوارەی زایۆنیی، ئەوانە
ترسنۆك و دۆڕاون دەبوایە لە بری ئەمە بەرگرییان لە براو خوشكانیان لە فەڵەستین
بكردایەو خاكی زەوتكراویان بسەندایەوە".
عه‌لی باپیر له‌میانه‌ی
به‌شداریكردنیدا له كۆڕبه‌ندی پێنجه‌می زانایان له وڵاتی توركیا، کە به‌شێوه‌ی ئۆنلاین
بەڕێوەچوو ئاماژەى بەوەکردووە، "پێویستە مسوڵمانان لە هەرشوێنێك بن هەڵوێستی
ئیسلامییانەی خۆیان لەسەر بێڕێزییەكانی فەڕەنسا بەرامبەر پێغەمبەری ئیسلام بنوێنن و
بەرگریی لێبكەن و بە ئاشكرا سه‌ركۆنه و مه‌حكومی بكەن، بۆ ئەوەی بەچۆكدا بێن و
جارێكی دیكە هەڵەی لەو شێوە نەكەن".
ئەوەش لەکاتێکدایە، هه‌ریه‌كه
له ئیمارات، به‌حره‌ین، سودان په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كردووه‌ته‌وه،
له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رپرسانی ته‌لئه‌بیب رایانگه‌یاند، بڕیارە له‌گه‌ڵ
سعودیه و قه‌ته‌ر و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه.