حکومەتى کەنەدا بەنیازە
لە ماوەى سێ ساڵى داهاتوودا زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەر وەربگرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٣٠ى
تشرینى یەکەمى ٢٠٢٠، مارکۆ میندیسینۆ، وەزیرى کۆچى کەنەدا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند، وڵاتەکەى بەنیازە لەساڵى ٢٠٢١ تا ساڵى ٢٠٢٣ زیاتر لەیەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار
پەنابەر وەربگرێت.
وەزیرى کۆچى کەنەدا
راشیگەیاندوە، بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و داخستنى سنورەکان و فرۆکەخانەکان
لەمساڵدا پێدەچێت تەنها ٣٤١ هەزار کۆچبەر وەک پەنابەر وەرگربن.
وەزیرى کۆچى کەنەدا
ئاشکراشیکردووە، حکومەتى وڵاتەکەى بەنیازە لەمساڵدا مافى مانەوەى هەمیشەیى بداتە تەواوى
ئەو بیانیانەى کە نیشتەجێى ئەو وڵاتەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
لە ماوەى پێنج ساڵى رابردوودا و بەهۆى ئاوارەبوونى ژمارەیەکى زۆر لە خەڵکى ئەو
ناوچانەى سوریا و عێراق کە بەهۆى شەڕى داعشەوە روویان لە سنورەکانى ئەوروپا
کردبوو، زۆبەى وڵاتانى ئەوروپا رێوشوێنى سنورەکانیان توندتر کردووەتەوە و رێگە بەو
کۆچبەرانە نادەن بچنە ناو خاکى وڵاتەکانیانەوە.