بەریتانیا: بۆماوەى یەک مانگ کەرەنتینەى گشتى راگەیەنرا

جیهان 31/10/2020

Alternate Text

بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا کەرەنتینەى گشتى لە وڵاتەکەدا بۆماوەى یەک مانگ راگەیاند.

ئێوارەى ئەمڕۆ بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا رایگەیاند، بۆماوەى یەک مانگ خەڵکى وڵاتەکەى لە ماڵەکانیاندا دەمێننەوە کەرەنتینەى گشتى جێبەجێ دەکرێت و تەواوی رێستۆرانت و باڕ و شوێنە ناپێویستەکان دادەخرێن.

ئاماژەى بەوەشکردووە، سەرەڕای قەدەغەی هاتووچۆ، قوتابخانە و زانکۆکان بە کراوەی دەمێننەوە، بەڵام کلێساکان دادەخرێن و رێگا بە نوێژی بە کۆمەڵ نادرێت و رێگاش بە خەڵکی بیانی نادرێت بچنە ناو خاکی بەریتانیا.

جونسن داواش لەخەڵکى وڵاتەکەى کرد، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت هاووڵاتیان نەیەنە دەرەوە و تێکەڵی یەکترنەبن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بە پێى ئامارەکانى بەریتانیا تائێستا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لەو وڵاتە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و نزیکەى ٤٦ هەزارى دیکەش بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا