زۆرن ئەو کچانەی بەناوی گەڕاندنەوەی پاکیزەیی
رۆژانە بڕێکی زۆری پارە خەرجدەکەن و دواتریش کێشەکانیان یان دەگات بە توندوتیژی خێزانی یان دەگاتە دادگاکان و
دەبێتە هەواڵی میدیاکان، بەڵام لە راستیدا پەردەی کچێنی بابەتێکی هێندە گرنگە
لەرووی زانستی پزیشکییەوە کە کچان رووبەڕووی ئەو هەنگاوە قورسانە بکاتەوە؟
پەردەی کچێنی چییە؟ پەردەی کچێنی شانەیە و لەدەرەوەی
کۆئەندامی زاوزێدا کۆبۆتەوە، جۆرەکانی
پەردەی کچێنیش لە ئافرەتێکەوە بۆ ئافرەتێکی دیکە دەگۆڕێت.
خەندان محەمەد
جەزا، چالاکی بواری مافەکانی ژنان، تایبەت بە پەردەی کچێنی لە چاوپێکەوتنێکی
تایبەتدا بە BMCراگەیاند،
بەبڕوای من بەستنەوەی پاکیزەیی کچ بە پەردەیەکەوە خۆهەڵخەڵەتاندنێکی گەورەیە،
چونکە کچ دەتوانێت زۆر شت بکات و پەردەی کچێنی لەدەست نەدات، كاتيَك كۆمەڵگەى
داخراو باس لە پاكیزەیى دەكات و باس لەپەردەى كچێنى دەكات، تۆش پێتوایە باس لە پەردەیەک
دەکرێت كە مەساحەیەكى زۆر گەورەیە بەچاو زۆر باش دەبینرێت هەستى زۆر باش پێ دەكرێت
دەبێت تەشتیك خوێن لەدواى ئەم پاكیزەوەبێت، بۆیە بەڕاستى ڕووئیایەكى گەنجى ئێمە
لەلاى مێینەى ئێمە دروست كردووە نیرینەى ئێمە دەبێت مێینە شوناسەكەى بەرلەهەمووشتێك
پاكیزەیى بێت،بەڵام من تەواو دژى ئەمەم، چونكە پاكیزەى لەدوو میلى سانتیمەترەدا
نابینمەوە.
ئەو چالاکە لە
درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، ئێمە زیاتر لە 30 تا 35 بەرنامەى كەناڵى جیاوازیمان هەیە تەواوى بەرنامەكان بەرنامەن بۆ
كاڵاكردنى مێینە وە لەم سەریشەوە دەڵێت “دەبێت پاكیزە” بیت تۆ ئەگەر سێرچێك بكەیت لەماوەى پێنج دەقە
تا دە دەدەقە سی كەناڵ زیتر دەبینى سەرتاپای هێنانە پێشەوەى ئەو ڕەوشەیە یاخود
پشتگیرى كردنى ئەو ڕەوشەیە تۆ ژن چۆن ببێتە كاڵا مێیینەیەكى كاڵات هەبێت.
تەواى پرسیارەكان
خۆى لەوەدا دەبینێتەوە چەند شوت كردووە؟ لەگەڵ كێ خەوتوى؟ چەندجار عاشق بووى چەند
نەشتەرگەریت كردوە چەند فلتەرت كردوە چەند كیلۆ بۆتۆكست تیایە؟ كام ستایلى قژ ئێستا
مۆدیەتى كام ستایلى لێو مۆدەیەتى؟ لەم لاشەوە نێرینەكان شیعر و شانەمەیان بەسەردا
دەڵێن و دەبنە عاشقێكى سەرەڕۆ و لەگەڵ هەموو ئەمەشدا دەبێت پاكیزە بیت. یانى من زۆر
جار وەک ئەو یاریە دەیبینم تۆپشیلەت هەیە و كۆمەڵێك مشكت خستووە تە بەردەمى ژوورەكەى
ئەویش بەرامبەرى و یاریشی لەگەڵ نەكەى چاوبڕکێى لەگەڵ بكەى .ئەمە چۆن شتى وا دەبێت؟!!!.
دوورینەوەی
پەردەی کچێنی، یەكێکە لەو بابەتانەی لەئێستادا زۆرینەی پزیشکانی ژنان رۆژانە
رووبەڕووی دەبنەوە و لەگەڵ بەشێکی زۆریان ئەم کارە رەتدەکەنەوە بەڵام لە چەندین
شوێن و بەشێوەی نهێنی ئەم کارە ئەنجامدەدرێت.
دکتۆرە دیلمان
ئازاد پزیشکی دادوەری دەڵێت"-لەڕووی زانستییەوە، شوێنی پەردەی کچێنی کەمترین خوێنی بۆ
دەچێت، بۆیە هەر برینێک لە جەستەی مرۆڤ پێویستی بە خوێنە بۆ چاک بوونەوە کەواتە ئەگەر خوین نەبێت ئەم برینە چۆن یەکدەگرێتەوە؟؟؟
ئەو زانستی چاککردنەوە لە کوردستان نەگەیشتۆتە ئاستی جیهان ئەوانەی ئەو کارە دەکەن
هیچ خولێکیان نەدیوە کە چۆن دەکرێت بۆ هەر
حالەتیک کە دێتە پزیشکی دادوەر دەڵێن چاکمان کردۆتەوە.. کە پشکنینیان بۆ دەکەین دەبینین
چاک نەبۆتەوە...
باسلەوەشدەکات،
چاککردنەوەی پەردەی کچێنی کاریکی نا یاسایی و نا ئەخلاقی دوورە لە دین.
من بەبیرمم دێت لەناوچەى سەنگەر سەر مامانێكم
مقابەلەكرد و چاوپێكەوتم لەگەڵ كرد، ووتى لە رابردووشدا پەردەم دووریوەتەوە ئێستا
زۆرتر دەدوورمەوە، نزیكەى پانزە بیست ساڵ پێش ئێستا كچێكم دووریوەتەوە ئەوكات
ئاوا دەگمەن بووە، دە ساڵ یان پێنج ساڵ جارێک كەسێك هاتبێتە بەردەستم، بەڵام ئێستا بەڕاستى لەم
دێوە لەو قەزاوە دێن بەشوێنمدا بەسێ تەلەفۆن فریا ناكەوم ئەمە حەقیقەتە. ئەمە بە
وتەی خەندان محەمەد.
لەگەڵ بوونی
حاڵەتەکانی لەدەستدانی پاکیزەیی و هەوڵدان بۆ دووبارە دروستکردنەوەی دیاردەی
لەشفرۆشی هەتا ئێستاش بەشێوەی بەرفراوان دەبینرێت.
خەندان محەمەد
جەزا پێیوایە، لەشفرۆشی بەسێ قۆناغدا تێپەڕیوە لە كوردستان قۆناغی پێش ڕاپەڕین و
قۆناغی دواى ڕاپەڕین و قۆناغی دواى پرۆسەى ئازادى عێراق.
پێش ڕاپەڕین لەشفرۆشی زۆر تاكەكە و دەگمەن بوو سەرەتاى
ڕاپەڕین كەگەیشتینە سەرەتاى 1998 و تا 2000 بۆ 2003 بە قۆناغێكى ئابورى سەخدا کە خەڵک
بە دۆخێکی ئابوری خراپدا تێپەڕین، زیاتر بۆ پێداویستى ژیان بووە بەسەدان كەیسم هەبوو
وتویەتى لەپێناو كرێ خانوو ولەپێناو فەردەیەك ئارد لەپێناو ژیانى منداڵەكانم ئەم
کارەم کردووە.
بەڵام لەدوای
پرۆسەی ئازادی عێراق، زیاتر لەشفرۆشی بوو بەوەی بۆ موڵکیەت و دەوڵەمەندبوون بێت،لە
حاڵەتی ئێستاشدا خۆهەڵخەڵەتاندنە بڵێی حاڵەتەکان کەمن، بەسەدان كۆمێنتم بۆ دێت ڕۆژانە دەڵێن سەیركە ئێستا
لە چ ئاستێكدایە قوربانیانى لەشفرۆشی.
خەڵك هەبووە تەلەبەى زانكۆ بووە هەیە خلیج بووە
خەڵك هەیە لەكارەوە دەڵێـت تووش بووم و چارم چییە؟ لەم رێگەیەوە تووش بووم ئاوا تووش بووم هەموو
مەسەلەكەش مەسەلەى ماددى و جوانكارىیە و زۆركاریگەرى هەیە لەسەر زیادبوونی حاڵەتەکان.
ئەمانە لە
کاتێکدایە بە وتەی سەرکەوت عومەر بەڕێوبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان
بە BMC راگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان
لەهەرێمی کوردستان رووی لەبەرزبوونەوە کردووە.