پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیادیکردووە

کوردستان 07/11/2020

Alternate Text

وەزیری کارەبای هەرێم ئاشکرای دەکات لەمانگی رابردوودا ٢١کاتژمێر و ٤٠ خولەک کارەبا دراوە بە هاوڵاتیان.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی ١٠ دا رۆژانە ٢١ کاتژمێر و ٤٠ خولەک کارەبای نیشتمانی دراوە بە ھاونیشتمانیان.

ئاشکراشیکردووە، لە سەرەتای مانگی ١١ دا ٢٣کاتژمێر و نیو کارەبای نیشتمانی دراوە بە ھاونیشتمانیان.

ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانە لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما و زۆربوونی خواست لەسەر کارەبا بەهۆی ئامێرە گەرمکەرەوەکانەوە، پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاددەکات و بۆ ئەمساڵیش تا ئێستا وەزارەتی کارەبا هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لەمساڵدا بڵاونەکردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا