سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی، رایدەگەیەنێت سایتی خوێندنی ئەلیکترۆنی لەکارنەکەوتووە و بەردەوام دەبێت.
سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سایتی خوێندنی ئەلیکترۆنی لەکارنەکەوتووە و بەردەوام دەبێت لەکارکردن.
روونیشیکردووەتەوە، رۆژانی هەینی کەکاتی پشووی مامۆستایان و خوێندکارانە کار لە فراوانکردنی سێرڤەرەکان و داتا سەنتەری وەزارەت دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ بەهۆی وەستانی سایتی خوێندنی ئەلیکترۆنی گومانی لەکارکەوتنی سایتەکە بڵاوبووەوە.