بارانبارین تاکەی بەردەوام دەبێت؟

کوردستان 07/11/2020

Alternate Text

پاش ئەوەی شەوی رابردوو شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە هەرێمی کوردستان کرد و پلەکانی گەرما روویان لە نزمبوونەوە. بەڕێوبەری کەشناسی سلێمانی رایگەیاند کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە BMC راگەیاند، پاش ئەو شەپۆلە بارانبارینەیی کاریگەری کردە سەر سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە ، بۆ ئەم شەو تا رادەیەک لاواز دەبێت و پچڕ پچڕ باران دەبارێت و لەگەڵ بوونی هەورە برووسکە.

ناوبراو راشیگەیاند،  سبەینێش بە هەمان شێوە بارانی پچڕپچڕ دەبارێت و لەگەڵ هەورە برووسکە و کاریگەری ئەم شەپۆلە بە پێی کاتی جیاواز و شوێنی جیاواز تا ناوەڕاستی هەفتە بەردەوام دەبێت.

ووتیشی، پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن بە هۆی ئەو بارستە هەوا ساردەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە.

نزمترین پلەی گەرما بۆ ئەمڕۆ ١١ پلەی سلیزییە و بەرزترین پلەی گەرماش ٢٦ پلەی سلیزیە، خێرایی (با)ش ناو بەناو چالاک ئەبێت ، ئاڕاستەکەشی بۆ باشووری ڕۆژهەڵات و باشوور دەبێت .

لەسەرەتای وەرزی بارانی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی نزیکەی  ٣٦ ملم باران باریوە، و بەڕێوبەری کەشناسی راشیگەیاند کە ناتوانین لە ئێستادا بڕی ئێستا وەك بەراوردێك بەکاربێنین تا بەراوردی بکەین لەگەڵ ساڵی رابردوو چونکە رێژەی باران بارین بە پێی کات و شوێن دەگۆڕێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا