به‌هۆى زیانى هه‌وره برسكهکەی شەوی رابردووی سلێمانى چەند گەڕەکێکی سلێمانی بێ کارەبا بوون و لە ئێستادا لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدا.
بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە زاری لێپرسراوى هۆبه‌ى ئیشپێكردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆڵى كاره‌باى سلێمانى بڵاویکردووەتەوە، به‌هۆى باران و ههورهبرسكه، كه زیانى به‌چه‌ند هێڵێكى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با گه‌یاند و محه‌ویله‌یه‌كى گه‌وره‌ى (132/33/11) كه‌ى ڤى وێستگه‌ى باشورى سلێمانى سوتاند و زیانى به‌چه‌ند هێڵێكى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باش گه‌یاندووه.
ئه‌ندازیار نه‌جات حه‌سن، لێپرسراوى هۆبه‌ى ئیشپێكردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنتڕۆڵى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاندووە، به‌هۆى زیانى باران و هه‌وره بروسكه‌ى ئه‌م شه‌و، كه زیانى بە محاویلهیهكى وێستگه‌ى باشور گه‌یاندووه و چه‌ند هێڵێكى گوستنه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه و شۆرتى تیایه و ده‌رناچن و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆرى وێستگه‌كان بێ كاره‌با بوون.
روونیشیكرده‌وه: به‌هۆى سوتانى محاویله‌ى وێستگه‌ى باشوورى 132/33/11 لاینى وێستگه‌كانى چوارباخ، قڕگه، چوارچرا، لاینى وێستگه‌ى 33 كه‌ى ڤى تانجه‌رۆ، لاینى وێستگه‌ى مه‌ڵكه‌ندى و چه‌ند كارگه‌یه‌ك وه‌ستاون، كاره‌بایان تێدانیه، كه بریتین له فیده‌ره‌كانى 111 تا 125.
ئاشکراشیکردووە، هه‌ر به‌هۆى هه‌وره بروسکه‌ى ئه‌م شه‌و هه‌ردوو هێڵى گواستنه‌وه‌ى غازى كه هاتووه بۆ وێستگه‌ى 132/33/11 تانجه‌رۆ شۆرتى تێدایه و وه‌ستاوه، كه سه‌رجه‌م فیده‌رى كارگه‌كانى تانجه‌رۆ و ویستگه‌ى عه‌ربه‌ت و سه‌رجه‌م فیده‌رى كارگه‌كان وه‌ستاون له‌گه‌ڵ وێستگه‌ى باریكه، قه‌ره‌داغ، وێستگه‌ى شاره‌زوور، هه‌ردوو وێستگه‌ى هه‌ڵه‌بجه، هه‌ردوو وێستگه‌ى پێنجوێن، خورماڵ.
هاوکات هه‌ر به‌هۆى هه‌وره‌بروسكه هه‌ردوو وێستگه‌ى كه‌مپى زانكۆ و هه‌ڵگورد وه‌ستاون.
لە ئێستادا تیمه‌كانى چاكسازیی وێستگه‌كان و هێڵه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گوستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى سه‌رقاڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌ن.