کاتی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا کرا

عێراق 07/11/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەش خویندنەوەی دووەمە بۆ یاسای قەرزی دەرەکی، پەرلەمانتارێکیش رایدەگەیەنێت گەر پرۆژەکە پەسەند بکرێت لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
(بەختیار شاوەیس)، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی بە BMC  راگەیاند، حکومەتی عێراقی بە مەبەستی دابینکردنی مووچە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای قەرزی دەرەکی دەکات، لەسەر ئەم کە بڕەکەی ٤١ ملیار دینارە ، هەتا ئەوکاتەی پرۆژە یاسایی بوودجەی ساڵی ٢٠٢١ رەوانەی پەرلەمان دەکرێت.

ناوبراو ووتیشی، بە ئەگەری زۆرەوە دوای سێ رۆژ لە دوای خوێندنەوەکە پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدات، دوای دەنگدان حکومەت دەتوانێت مووچەی موچەخۆرانی عێراق دابەش دەکات.

راشیگەیاند، حکومەت پارەی هەیە بەڵام دەیەوێت بە پێی یاسا دابەشی بکات و حکومەت بەم دۆخەی ئێستایەوە کە نرخی نەوت دابەزیوە و هەناردەی نەوت وەک پێویست نییە ئەو پابەندییانەی ئۆپیک دایناوە ناتوانێت مووچە دابین بکات، حکومەت ٣ بۆ ٣ ملیار و نیوی دەوێت تاوەکو بتوانێت مووچە دابین بکات.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق جەختیلەوەشکردەوە، گەر پرۆژە یاساکە لە چەند رۆژی داهاتوودا پەسەندبکرێت، ئەوا لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

هاووڵاتییانی عێراق ماوەی دوو هەفتەیە مووچەکانیان دواکەوتووە، ئەگەر ئەم پڕۆژە یاسایە تێنەپەڕێت ئەوا دوو هەفتەی تریش دوادەکەوێت، حکومەت هیچ بەدیلێکی تری نییە دەبێت ئەم پڕۆژە یاسایە تێپەڕێندرێت

و لەگەڵ ئەوەشدا مووچەی حکومەتی هەرێمیش بەندە بە دابەشکردنی مووچە لە عێراق و لە ئەگەری دابەشکردنی مووچە ئەوا ٣٢٠ ملیارەکەی حکومەتی هەرێمیش دەنێرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا