کەسانی نزیک لە ترەمپ ئامۆژگارییەکی پێشکەشدەکەن

دۆسیە 07/11/2020

Alternate Text

 رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات خزمە نزیکەکانی دۆناڵد ترەمپ داوایانلێکردووە شکستەکەی قبوڵ بکات و دانی پێدابنێت.

رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) بڵاویکردۆتەوە، خزمە نزیکەکانی ترەمپ پێیان راگەیاندووە کە دەبێت ترەمپ ئامادەیی ئەوەی ئەوە نیشان بدات دان بە شکستەکەیدا بنێت لە ئەگەری شکستدا.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەگەری شکستدا دابێت سەرۆک وتارێک پێشکەش بکات، بەڵام وا چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترەمپ هەڵنەستێت بە ئەنجامدانی ئەم کارە و یەکێک لە کۆمارییەکان وتارەکەی سەرۆک پێشکەش بکات و باس لە شکستەکەی بکات.
هەرچەندە بە شێوەیەکی کۆتایی یەکلایی نەبۆتەوە کە کام لە کاندیدانی پۆستی سەرۆکایەتی ولایەتە یەکگرتوووەکانی ئەمریکا سەرکەوتوون، بەڵام بە پێی ئەنجامەکان تا ئێستا کاندیدی دیموکراتەکان جۆو بایدن پاڵێوراوە بۆ گرتنە دەستی پۆستی سەرۆکایەتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا