!هەڵبژاردنی بێ براوە

دۆسیە 07/11/2020

Alternate Text

سەردار عەزیز ئەگەر چی وەها دیارە بایدن براوەیە، بەڵام لە ڕاستیدا هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بێ براوەیە، لە بەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:

یەکەم، نیوەی دەنگدەرانی ئەمریکا دەنگیان بە بایدن نەداوە و بە سەرۆکی خۆیانی نازانن، ئەمە دەرئەنجامی ئەو جەمسەرگیرییە توندەیە لە نێوان هەردوو لادا هەیە. بەو پێیە کەس لە ڕوی ئەخلاقییەوە براوەنیە و ناتوانێت نوێنەرایەتی براوە بکات ئەمە جگە لەوە کە بایدن ناتوانێت بە ئاسانی نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتیش بکات.

دووەم، چوارساڵی رابوردووی ترەمپ و ئەو دۆخەی کە هەڵبژاردنی تیادا بەڕێوەچوو و هەروەها جۆری دەرئەنجامەکان هێندەی تری حوکمداری بایدن قورس دەکات.

سێیەم، ئەگەر دیموکراتەکان سێنات نەبەنەوە، ئەوا لە دۆخێکی وەهادا بە ئاسانی ناتوانن هیچ یاسایەک تێپەڕێنن، چونکە سێنات دژی هەموو هەوڵێکی بایدن دەبێت. ئەمە لە چوارساڵی دووەمی ئۆبامادا ڕویدا. سێیەم، لە ساڵی ٢٠٢٢ هەڵبژاردنی بەشێک لە سێناتە، بۆیە ئەم گوڕی ڕق لە یەکتربونەوە دانامرکێتەوە.

چوارەم، زۆرێک لە خەڵکی ئەمریکا سیستەمی هەڵبژاردن وەها دەبینن کە رێگەیان نادات نوێنەرایەتییان بەرجەستەبێت، سیستەمی ئیلیکتۆرال کۆلیج مەیلی بەلای ولایەت بچوکەکاندا هەیە، کە زیاتر دانیشتوانەکانی جوتیار و پاریزەرن، ئەمە بۆ سیستەمی هەڵبژاردنی سێناتیش ڕاستە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا