دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کرایەوە

کوردستان 07/11/2020

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دەستیان  بە هەناردەکردنی نەوت کردووەتەوە ‏و‎ ‎بە هیچ شێوەیەک رێگەنادەن هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت و دەست بۆ ‏قوتی خەڵکی کوردستان ببردرێت‎.‎
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکیدا بڵاویکردووەتەوە، ‏حکومەتی هەرێم دەستی بەهەناردەکردنی نەوتی خۆی کردوە بەهەمان توانای ‏پێشتر.‏
هاوکات روونیشیکردووەتەوە، هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت و دەست بۆ ‏قوتی خەڵکی کوردستان ‏ببردرێت
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا،بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم ‏کراویە ئامانج بەهۆیەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێک هەناردەکردنی نەوت راگیرا.‏
لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد،بۆ هەر رۆژێکی وەستانی ‏نەوت، زیانی ١٠ ملیۆن دۆلار لە حکومەتی هەرێم دەدات و تا ئێستا زیانی ٩٠ ‏ملیۆن دۆلار لە هەرێم کەوتووە

Alternate Text

دوایین هەواڵ

"چاڤی دەمێنێتەوە"

وەرزش 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا