رووسیا رەتیدەکاتەوە ڤلادمیر پوتین نەخۆشبێت و بە هەواڵێکی لەو شێوەیەش بە بێمانە لە قەڵەم دەدات.
ئەمڕۆ شەممە کۆشکی کرملن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، تەندروستی پوتین زۆر جێگیرە و بە هیچ شێوەیەکیش دەست لەکار ناکێشێتەوە.
ئەم هەواڵەی کرملن لە کاتێکدایە رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا توشی نەخۆشییەکی کوشندە بووە و بەو هۆیەوە بڕیارە لە ساڵی ئایندەدا دەستلەکارەکەی بکێشێتەوە.
ئاشکراشیکردبوو، پوتین لەسەر پێشنیاری خۆشەویستەکەی بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی داوە.