یانەی ریاڵ مەدرید تووشبونی هەریەک لە ئیدین هازارد و کاسیمێرۆی یاریزانی یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، هەردوو یاریزانی یانەکەیان ئیدین هازاردی بەلجیکی و کاسیمیرۆی بەرازیلی تووشێ کۆرۆنا بوون.
یانە ئیسپانیەکە دەڵێت: ئەنجامی پشکنینەکانی دوێنێ هەینی بۆ هەردوو یاریزانەکە پۆزەتیڤ بووە و بەڵام سەرجەم یاریزانەکانی تر و ستافی یانەکە پشکنینەکەیان نێگەتیڤ بووە.
هازارد و کاسیمیرۆ تا دوای یاری هەڵبژاردەکان ناتوانن یاری بکەن بە هۆی تووشبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیال و نەیشن لیگ لە ریزی هەڵبژاردەکانیان دووردەخرێنەوە.