سلێمانی... نەخۆشخانەیەکی دیکە تایبەت دەکرێت بە کۆرۆنا

تەندروستی 07/11/2020

Alternate Text

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، بەشی فریاكەوتنی خێرای نەخۆشخانەی فێركاری دەكرێتە نەخۆشخانەیەكی دیكەی تووشبووانی كۆرۆنا.

 ئەمڕۆ ٧ی تشرینی دووەم، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كۆرۆنا لە ئێستادا بووەتە بابەتێکى مەترسیدار لەسەر ئاستى جیهان و هەرێمیش و پێویستی بە خۆپارێزی زیاتر هەیە".

 دەشڵێت "داوامان لە هاوڵاتییانە ئەو ڕێنماییانەی پێمان داون جێبەجێی بكەن، هاوكات بڕیارمانداوە ڕێكاری توند بگرینەبەر لە دامودەزگاكانی حكومەت و كەرتی گشتی و تایبەتی".

هەڤاڵ ئەبوبەكر ئاماژەی بەوەشکردووە ، داوامان لە دەزگا پەیوەندیدار و تەندروستییەکان کردووە بە ئەرکی خێرای خۆیان هەست بەرامبەر بەو کەسانەى  باری تەندروستیان ناجێگیرە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا  سەدان کەس لە هەرێم توشی پەتاکە دەبن و هاوکات دەیان کەسیش  دەمرن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا