بۆچی ئەو کەسانەی جگەرە ناکێشن دووچاری شێرپەنجەی سییەکان دەبن؟

تەندروستی 07/11/2020

Alternate Text

ئەو کەسانەی کە جگەرە دەکێشن زیاتر لەو کەسانەی جگەرە ناکێشن ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان زیاتر دەبێت، بەڵام زانایان بۆیان دەرکەوتووە بەشێکی کەم لە توشبووانی شێرپەنجەی سییەکان ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە جگەرە کێشنین.

ڕاستە لە %٤٥ی ئەو کەسانەی توشی شێرپەنجەی سییەکان دەبن لەئەنجامی جگەرە کێشانەوەیە، لەگەڵ جۆرەکانی تری شێرپەنجە.

چارلز سوانتۆن پزیشکی دامەزراوەی دەزگای شیکارییەکان بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە ئەمریکا ڕایگەیاند، زیادبوونی رێژەی توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان تەنها جگەرەکێشەکان نین بەڵکو بەڕێژەی لە سەدا پێنج بۆ ١٠ ئەو کەسانەش کە دێنە نەخۆشخانەکە هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە و توشبوی ئەو نەخۆشییەن.

 بەپێی توێژینەوەیەک کە پەیمانگای نیشتمانی ئەمریکی بۆ شێرپەنجە ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی کە جگەرە دەکێشن چانسی توشبونیان بە شێرپەنجەی سییەکان زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە جگەرە ناکێشن، ڕێژەکەی لە سەدا ٢٠ بۆ ٣٠ دەبێت، ساڵانە لە جیهاندا نزیکەی ٤٣٠ هەزار کەس  بە نەخۆشی شێرپەنجە دەمرن.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکردووە کە "ژنان و منداڵان زیاتر ڕووبەڕووی دوکەڵی توتن دەبنەوە، بەهۆی پەنگخواردنەوەی لە ماڵدا".
هەروەها جیاوازی شێوازی ژیانی پیاو و ژن کاریگەری هەیە لەسەر چانسی توشبونیان بە شێرپەنجەی سییەکان.

ئاژانسی نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە شێرپەنجە ئاشکرایکرد ئەو کەسانەی کە جگەرە ناکێشن و توشبوی شێرپەنجەن بەهۆی پیسبونی ئەو ژینگەی تێیدا دەژین یاخود پیسبونی هەوای ماڵ و گاز و هەندێک لە دوکەڵی جۆرەکانی خواردنەوەیە لەکاتی ئامادەکردنیدا. هەروەک لە ماڵپەڕی "بی بی سی" دا هاتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا