دەزگای لوتکە: لەمساڵدا ٣٢ هەزار گەنجی عێراقی کۆچیانکردووە

کوردستان 07/11/2020

Alternate Text

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاندووە، بەهۆی  خراپی باردوخۆی هەرێمەوە ئامارەکانی کۆچکردن زیادیکردووە  لەمساڵدا ٣٧هەزار گەنج لە عێراقەوە کۆچیانکردووە کە ٢٠ هەزاریان لە هەرێمەوە ڕۆشتوون.

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، "بەپێى ئەو ئامارانەى وەرمانگرتووە لەو وڵاتانەى هاوڵاتیانى عێراق رووی تێدەکەن، لە  ١٠ مانگى ئەمساڵدا ٣٢ هەزار گەنجی عێراق بۆ دەرەوەى وڵات کۆچیان کردووە، لەو ژمارەیە نزیکەى ٢٠ هەزاریان دانیشتووى هەرێمى کوردستانن".

سەرۆکی دەزگای لوتکە  ئەوەشی وتووە، " سەرباری ئەوەی ئەمساڵ ڕێگاکانی نێوان تورکیا و ئەوروپا گیراون کەچی ئامارەکانی کۆچکردن زیادیانکردووە".

 ئەوەشی وتووە، "هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە  گەنجان لە بێکارییدا دەژین چونکە دەسەڵاتداران تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە کێشەی گەنج چارەسەر بکەن".

 ئەمەش لە کاتێکدایە  لە ساڵی ٢٠١٤ و هاتنی داعش تا ئێستا نزیکەى ملیۆنێک هاوڵاتی لە هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکان کۆچیان کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا