دەزگای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بوونى ساختەکاری هاتەدەنگ

دۆسیە 07/11/2020

Alternate Text

لیژنەی فیدڕاڵیی هەڵبژاردنەكان لە ئەمریكا ڕایگەیاند،  هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا کرابن.

ئیلین وێنترۆپ، بەرپرس  لە لیژنەی فیدڕاڵیی هەڵبژاردنەكان لە ئەمریكا بە سی ئێن ئێن-ی ڕاگه‌یاندووە "هیچ بەڵگەیەك نییە كە ئاماژە بەوە بكات ساختەكاری لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا كرابێت".

 ناوبراو  ئەوەشی وتووە  "بەرپرسانی هەڵبژارندن لە ویلایەتە جیاوازەکان و دەزگاکانی ژماردنی دەنگەکان   لە سەرجەم شارەكان ڕاپۆرتی خۆیانیان بۆ ناردووین بە بەردەوامی".

  ئیلین وێنترۆپ  ڕاشیگەیاندووە، "هەندێك سكاڵا هەن لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان بەڵام هیچ بەڵگەیەك نییە كە ساختەكاری لە دەنگەكان كرابێت، یان دەنگی نایاسایی درابێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا ترەمپ ٢١٤ دەنگ و بایدن ٢٦٤ دەنگی نوێنەرانی هەڵبژاردنی سەرۆکیان کۆکردووەتەوە، بەوەش پاڵێوراوە دیموکراتەکە تەنیا پێویستی بە شەش دەنگی دیکە هەیە تا ببێتە ٤٦ەمین سەرۆکی ئەمریکا.

هاوکات ترەمپ ڕایگەیاندووە، "دەیان هەزار دەنگ بەشێوەیەکی نایاسایی لەدوای هەڵبژاردنەکەوە وەرگیراون و رێگریش لە ئەژمارکردنی هەزاران دەنگی یاسایی کراوە."

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا