میدیاکانی ئەمریکا
رایانگەیاند، جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان
بووە ٤٦ـەمین سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا و لە دۆناڵد ترەمپی، کاندیدی کۆمارییەکانی بردەوە.
دامەزراوەکانی سی ئێن ئێن و
ئاسۆشێتیت پرێس و چەند میدیایەکی دیکەش ڕایانگەیاند، جۆ بایدن توانیویەتی زیاتر لە
٢٧٠ کورسی بە دەستبێنێت و بەمەش یەکلابووەتەوە کە ئەو دەبێتە سەرۆکی داهاتوو
ویلایەتە یەکگرتووەکان.
میدیاکان ئاماژەیان بىەوە کردووە، کەمێک پێش ئێستا ویلایەتى پەنسیلڤانیا بۆ بایدن یەکلای بووە و بەوەش ژمارەی کورسیەکانی گەیشتە ٢٧٣ کورسی و خۆی پێویستى بە ٢٧٠ کورسییبوو تا ببێتە سەرۆکی ئەمریکا .
هاوکات هەر دوای
ڕاگەیاندنی ئەنجامەکە جۆ بایدن لە تویتێکیدا ڕایگەیاند، " سوپاسی گەلی
ئەمریکا دەکەم کە هەڵیبژاردم بۆ سەرۆکایەتی کردنی وڵاتە مەزنەکەمان".
بایدن ٥٠.٦ لەسەدای دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە دەنگی ٧٤ملیۆن و ٨٤٧ هەزارو ٨٣٤ کەس، ترەمپیش ٤٧.٧ ٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئەویش دەکاتە ٧٠ ملیۆن و ٥٩١ هەزارو ٥٣١ دەنگ.