بۆچی منداڵی کۆرپەلە دەکێشێت بە سکی دایکیدا؟

هەمەرەنگ 07/11/2020

Alternate Text

دایکان بە گشتی لە هەفتەی ١٤ دا بۆ یەکەمجار هەست بەوە دەکەن کە کۆرپەکەیان دەکێشێت بە سکیاندا و پاش ئەو کاتەش چەندین جار هەمان هەستیان دەبێت، ئەگەر لەو کاتە تێپەڕی و هەستیان بە جوڵەی کۆرپەکەیان نەکرد پێویستە سەردانی پزیشک بکەن.

منداڵ لە سکی دایکیدا گەشە دەکات و تەنانەت فێر دەبێت، جوڵە و پیاکێشانی کۆرپەلە بۆ سکی دایکی زۆر کات کاردانەوەیە بۆ دەنگ، ڕووناکی، پلەی گەرما، جۆرێکی خۆراک، یاخود هەر بارودۆخێکی تر کە کۆرپەلە هەستی پێدەکات،
زۆرجار لە کاتی فشاری دەروونی و خەمدا کۆرپەلە هەست بە دایکی دەکات و لە کاردانەوەدا دەکێشێت بە سکی دایکیدا بە هەمان شێوە بۆ دڵخۆشی هەمان کاردانەوەی دەبێت.

هەستکردن بە جوڵەی کۆرپەلە لە سکی دایکیدا ئاماژەیە بۆ گەشەی ئێسک و ماسولکەکانی هەروەها وەک جۆرە وەرزشێکە کە لە سکی دایکیدا ئەنجامی دەدات.

هەندێک کۆرپەلە زۆر چالاکن و لەوانەیە لە ڕۆژێکدا نزیکەی ٢٠ جار بکێشن بە سکی دایکیاندا کە ئەمە شتێکی زۆر ئاساییە و کاردانەوەی کۆرپەلەیە بۆ ڕووداوەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا